سەردێڕ:

لە ماڵێكدا لە هەولێر هەزار و ٥٠٠ پارچە چەک دەستیان بەسەرداگیرا

فۆتۆ: 
2020-09-14

13418 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر لەناو ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر هەزار و ٥٠٠ پارچە چەکدا، دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاغچێتی کردنی چەک دەستگیرکران.

میدیاکانی پارتی باسیان لەوەکرد، کە هێزەکانی ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر هەزار و ٥٠٠ پارچە چەکدا، کە زۆرینەیان دەمانچەبوون و بەشێکی کەمی چەکەکانیش کڵاشینکۆف بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دەمانچەکان تورکی بوون و بەشێوەی پارچە پارچە هێنراونەتە ماڵێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ و لەوێ دەمانچەکان بەستراون.

ئەو جۆرە چەکانە لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی نهێنی مامەڵەیان پێوەدەکرێت و نرخەکانیشیان لەنێوان سەد بۆ سێ سەد دۆلاردایە.