سەردێڕ:

سلێمانی بە شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراق دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-09-14

8813 جار خوێندراوەتەوە

پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوه‌ سلێمانی وه‌ک شاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ده‌ستنیشانبكه‌ن.

پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەم بڕیارە له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ نیشتمانی و مرۆیه‌ی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه‌دایە بۆ دابینكردنی پێكه‌وه‌ژیان.  

پرۆژەکە لە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و هۆزەکان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ تەواوی عێراق و بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئاشتی له‌ سلێمانی ئەو بڕیارەیانداوە.

پێشتریش، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ سلێمانی وه‌ک پایته‌ختی رۆشنبیری ناسێندراوه‌ و لەماوەی رابردووشدا یونیسکۆ بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکانی جیهان دەستنیشانکرد.

دەقی راگەیێندراوی گرووپە عێراقییەکە