سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی داخستنی رێگایەکی راگەیاند​​

فۆتۆ: 
2020-09-14

8520 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دروستکردنی تاسەی دەستکردەوە بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای سلێمانی ـ دەباشان داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکەن، کە بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای سلێمانی ـ دەباشان داخراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی دروستکردنی تاسەی دەستکرد لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە رێگاکە دادەخرێت، دەشڵێت، "لەبری ئەو رێگایە دەتوانن سایدی بەرامبەر بەکاربهێنن."

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، "داوا لە شۆفێران دەکەین خێراییەکانیان کەمبکەنەوە"