سەردێڕ:

چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر بێ ئاو دەبن

فۆتۆ: 
2020-09-13

19357 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی شکانی رێرەوی ئاوی ئیفرازی سێیەمەوە ژمارەیەک گەڕەکی سەربەو بازنەیە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بێ ئاودەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی  کارکردن لە گۆڕینی رێڕەوی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێ توشی شکان بوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەھۆی شکانی ئەم رێڕەوەی گواستنەوەی ئاوەوە، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ژمارەیەک گەڕەکی بازنەی ئیفراز سێ لە ھەولێر بێ ئاو دەبن.

دوێنێش، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، ئەڵایی، گۆپاڵە و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت.