سەردێڕ:

دادگای دهۆک بڕیاریدا بەدەل بەرواری لە زینداندا بهێڵێتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-13

7775 جار خوێندراوەتەوە

دادگای دهۆک بڕیاریدا تا ئەو کاتەی بڕیارێکی نوێ دەردەکات بەدەل بەرواری بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان لە زینداندا بمێنێتەوە.

ریڤینگ یاسین پارێزەری خۆبەخشی بەدەل بەرواری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەدەل بەرواری لەسەر دوو دۆسیە چووەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و لە یەکێک لە دۆسیەکاندا بە دوو ملیۆن دینار غەرامە کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دۆسیەکانی بەدەل بەرواری بەپێی مادەکانی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان لە دادگا لەسەری تۆمارکراوە و دادوەریش بڕیاریداوە لە زینداندا بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی بڕیارێکی دیکە لەسەر دۆسیەکەی دەردەچێت لەلایەن دادوەرەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدا، بەدەل بەرواری مامۆستا و چالاکی مەدەنی لە دهۆک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا و تائێستاش ئازاد نەکراوە، لەماوەی رابردووشدا چەند جارێک چالاکانی مەدەنی و رێکخراوەکان داوای ئازادکردنیان کردووە.