سەردێڕ:

لە دوو تەقینەوەدا لە سەرێکانی ٢١ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-09-13

1431 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان ٢١ هاوڵاتی برینداربوون، دواتریش ماتۆڕسکیلێک لە دەروازەی شارەکەدا تەقییەوە بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی پۆستە لە شارۆچكەی سەرێكانی، ٢١ هاوڵاتی برینداربوون کە زۆرینەیان ئافرەت بوون، دواتریش بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەکە زیانی بە ژمارەیەک باڵەخانەی نزیک شوێنی رووداوەکە گەیاندووە.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، دواتر ماتۆڕسکیلێک لە دەروازەی شارەکەدا تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

شارۆچکەکە ماوەی چەند ساڵێکە لەژێر دەسەڵاتی تورکیادایە و تورکیاش هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە بە تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکات.