سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-13

7458 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٧٤ چاکبوونەوە و ٢٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٣ لە هەولێر، ٢٥٠ لە دهۆک، ٨٣ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ١٨ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٧٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٩٨ لە هەولێر، ٢٤ لە سلێمانی، ٣٢ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە نۆ لە سلێمانی، پێنج لە هەولێر، پینج لە دهۆک، یەک لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٦ هەزار و  و ٥٥٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ هەزار و ١٠٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٤٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.