سەردێڕ:

پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی سێشەممەی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-13

2847 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ٥ی ئاسایی خولی پایزه‌ى کاتژمێر ٢ی رۆژی سێشه‌مه‌، رێکكه‌وتی ١٥ی ٩ی ٢٠٢٠ بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت.

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له ‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.