سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی زانیاریی نهێنی لەسەر دزینی دوو ملیار دیناری وەزارەتی دارایی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-09-12

45939 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە هەفتەی رابردوودا لە ناو وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی دوو ملیار دینار لەلایەن فەرمانبەرێکەوە دزراوە و دواتر گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەت، تا ئێستاش هیچ رێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو فەرمانبەرە نەگیراوەتەبەر.

بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەرچاوەیەک لە ناو وەزارەتی داراییەوە رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا بڕی دوو ملیار دینار لە ناو وەزارەتەکەدا دزراوە و دوای چەند رۆژێک بەدواداچوون پارەکە دۆزراوەتەوە لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتەکەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، دواتر بەو فەرمانبەرە راگەیاندراوە، کە بە زووترین کات پارەکە بگەڕێنێتەوە، پاشان فەرمانبەرەکە پارەکەی گەڕاندووەتەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرەکە فەسڵ نەکراوە تەنها کەیسەکە لای وەزیری داراییە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە کاری دزییەکە و تا ئێستاش، هیچ بڕیارێکی سزا و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو فەرمانبەرە نەگیراوەتەبەر .

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێریش، بڕی ١٠ ملیۆن دینار دزرابوو، بەڵام تا ئیستا ئەو ١٠ ملیۆنە نەدۆزراوەتەوە، چونکە لەو کاتەدا کامێراکانی چاودێری کوژابووەوە.