سەردێڕ:

دوو برا لە بەنداوی موسڵدا خنکان

فۆتۆ: 
2020-09-12

1871 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، دوو برا لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی موسڵدا خنکان.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس کە برای یەکتریبوون، لە سنوری گوندی جەمبۆری سەر بە ناحیەی فەیدێ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی موسڵدا خنکان.

باسی لەوەشکرد، ئەو دوو برایە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و تەمەنیان ١٤ و ١٦ ساڵە و بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی ئەو دوو گەنجەیان دەرهێناوە.

بە خنکانی ئەو دوو کەسەش، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە ئاوی سنوری پارێزگای دهۆکدا خنکاون گەیشتە ٢٥ کەس.