سەردێڕ:

خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لێرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان وەربگرن

فۆتۆ: 
2020-09-12

9578 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئاشکرا کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، پەروەدەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی هەردوو بەشی وێژەی و زانستی و پیشەییەكان و خوێندنی ئیسلامی دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکان وەرگرن.

خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی هەردوو بەشی وێژەی و زانستی و پیشەییەكان و خوێندنی ئیسلامی دەتوانن کاتژمێر ٨:٣٠ سەیری فۆرمی وەڵام (سۆما) بکەن، لە رێگەی لینکی "www.soma.anjamakan12.com."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم راگەیاندبوو، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی كارەكانی سەبارەت بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان تەواوكردووە و هەموو داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم تەواو كراون و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەكان رابگەیەنرێن."

رۆژی ١١ی تەمموز، تاقیکردنەوە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و رۆژی ١ی ئەیلوولیش تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستیانپێکرد.