سەردێڕ:

هاوشانی پارتی یەکێتیش فشارەکانی بۆ سەر ئێن ئاڕ تی زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-12

8456 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیتی نیشتیمانی کوردستان لە رێگەی بەکارهێنانی دادگاوە فشارەکانی بۆ سەر ئێن ئاڕ تی زیادەکات و ئێن ئاڕ تی دادگایی دەکات.

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ئێن ئاڕ تی کراوە، لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی داواکراوە کە ئاوات عەلی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بۆ دادگاییکردن.

زیندووکردنەوەی ئەم سکاڵایە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردووشدا هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ئێن ئاڕ تی و شوان عادلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تییان لەسەر سکاڵایەکی تری یەکێتی دەستگیرکرد.

ئەم فشارانەی یەکێتی لەکاتێکدا، کە پارتی دیموکراتی کوردستان نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک داخستووە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ بۆ ماوەی دوو هەفتە دەستگیرکرد.

ئەم فشارە هاوبەشانەی یەکێتی و پارتی بۆ سەر ئێن ئاڕ تی لەکاتێکدایە، کە ئەو دوو حزبە لە میدیادا وا پیشان دەدەن کە ناکۆکن و دژى یەکن، بەڵام لە پشتی پەردەوە دەزگا ئەمنییەکان و سەرکردایەتییەکانیان پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن.