سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-12

5385 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٠٠ چاکبوونەوە و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٥٦ لە هەولێر، ٣٠٧ لە دهۆک، ٧٩ لە سلێمانی، ٣٢ لە گەرمیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٠٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٨ لە هەولێر، ٢٤ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ١٥ لە هەڵەبجە، ٢١٤ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە سێ لە سلێمانی، سێ لە هەولێر، شەش لە دهۆک.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٥ هەزار و  و ٩٨٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٢ هەزار و ٨٢٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٢٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.