سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەورامان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-12

13483 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە رێگای سێداران لە پشتی سەیرانگای ئەحمەدئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە، ئوتومبێلێکی جۆری کیا لە لۆفەکانی رێگاکەدا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، رووداوەکە لە دوای کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ روویداوە و یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە.

راشیگەیاند، ئەو کەسانە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە ناوچەکە کردووە و بەهۆی سەختی و بەرزی لۆفەکانی ئەحمەد ئاواوەوە، ئوتومبێلەکەیان لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەو هۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.