سەردێڕ:

ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی ئاو لە پارێزگای سلێمانی

فۆتۆ: 
2020-09-12

40184 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی هێڵی دوو، دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، ئەڵایی، گۆپاڵە و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت.

لە ماوەی رابردووشدا، بە هەمان هۆکار بۆ چەند رۆژێک لە هەمان ئەو ناوچانەدا دابەشکردنی ئاو دوادەکەوت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ نەبوونی بڕی کارەبای پێویست دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێن، لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.