سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-09-12

5114 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی قەزای کۆیە رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەناو رێگای سەرەکی کۆیە – هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە رووداوەکە لە نێوان دوو ئوتومبێلی جۆری کیا سپۆرتاج و رینو فلۆرێنس ساڵۆن بووە.

دەشڵێت، "پێنج لە بریندارەکان لە رەگەزی نێرن و چواریشیان لە رەگەزی مێ کە بە کۆی گشتیانەوە نۆ کەس بریندار بوون."

بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەو هۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.

Image may contain: car