سەردێڕ:

'ماوەی سێ رۆژە کارەکانی دەروازەی باشماخ وەستێنراوە'

فۆتۆ: 
2020-09-11

7814 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شۆفێرانی دەروازەی باشماخ ماوەی سێ رۆژە، بەهۆی ئەوەی دەبێت سێ رۆژ چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنابن مانیانگرتووە، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کاروبارەکان وەستێنراون.

بەشێک لە شۆفێرانی دەروازەی سنوری باشماخ بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە دەروازەی باشماخ مانیانگرتووە، بەهۆی ئەوەی بۆ ئەنجامی هەر پشکنینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت سێ رۆژ چاوەڕوان بن و بە وتەی خۆیان، ئەوە کاتێکی زۆرە بۆ ئەوان.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ئێستادا چالاکییە بازرگانییەکانی دەروازەکە وەستێنراوە.

لەوبارەوە، مەریوان عومەر بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری باشماخ دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کاروبارەکان وەستێنراون.

هاوکات، چەند چالاکوانێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا باس لەوەدەکەن، بەهۆی سەردانی مستەفا کازمی بۆ دەروازە سنورییەکان چەند دەروازەیەک چالاکییەکانیان راگرتووە یان کەمیانکردووەتەوە.

ئیحسان سابیر، سلێمانی