سەردێڕ:

٥٩ ساڵ بەسەر شۆڕشی ئەیلولدا تێدەپەڕێت

فۆتۆ: 
2020-09-11

2335 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ١١ی ئەیلولی ١٩٦١ سەرکردایەتی ئەوکاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولیاندا دژی حکومەتی عێراق، بەڵام دوای ١٣ ساڵ و بەهۆی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و ئێرانەوە شۆڕشەکە توایەوە.

ئێستا ٥٩ ساڵە تێدەپەڕێت بەسەر ئەو جوڵانەوەیەدا و هێشتا کورد لە عێراق کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر نەکردوە و کێشەکان دووبارە دەبنەوە.