سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-11

7804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٠٩ چاکبوونەوە و ١٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٤٢ لە هەولێر، ٢٥٩ لە دهۆک، ٨٨ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ٢٣ لە هەڵەبجە، ٣٤ لە راپەڕین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٠٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢١ لە هەولێر، ٣٧ لە سلێمانی، ٣٦ لە گەرمیان، ٢٥ لە هەڵەبجە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە نۆ لە سلێمانی، شەش لە هەولێر، چوار لە دهۆک.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٥ هەزار و  و ٤٠٩ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٢ هەزار و ٢٢٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٠٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.