سەردێڕ:

کازمی گەیشتە باشماخ

فۆتۆ: 
2020-09-11

11465 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان، کەمێک پێش ئێستا گەیشتە دەروازەی باشماخ.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری بە هێلیکۆپتەر گەیشتنە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لە نزیکەوە چاوی بە شێوازی کارکردن و پشكنینی دەروازەکە کەوت.

دوێنێ، مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و چاوی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی پارێزگاکە کەوت.

هەر لە دوانیوەڕۆی دوێنێدا، سەردانی پارێزگای دهۆک و کەمپی قادیای ئاوارەکانی کرد و چاوی بە بەرپرسانی پارێزگاکە و کەمپەکە کەوت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت و دواتریش سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی، دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی هەریەک لە پرسی دەروازە سنورییەکان، نەوت، موچەی فەرمانبەران و هەڵبژاردنەکان و چەند بابەتێکی دیکەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوێنێ کازمی رایگەیاندووە، کە داهاتی ٥٠%ی دەروازە سنورییەکانی دەوێت و ناشتوانێت بێبەرامبەر بودجە بنێرێت چونکە فشاری لەسەرە.