سەردێڕ:

سێ منداڵ لە خەبات خنکان

فۆتۆ: 
2020-09-11

11699 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی گردەرەشەی سەر بە قەزای خەبات سێ منداڵ، کە دوو کوڕ و کچێکن خنکان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی خنکاندا لە گوندی گردەرەشە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر سێ منداڵ، کە دوو کوڕ و کچێکن خنکان.

باس لەوەشکراوە، تەمەنی دوو کوڕەکە ١٠ و ١١ ساڵان بووە و کچەکەش تەمەنی نۆ ساڵ بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکانیان دەرهێناوەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراون.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، لە گوندی بەنێنانی سەر بە قەزای خەبات منداڵێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا.