سەردێڕ:

دەقی نوسینەکەی کازمی لە پەڕتوکی یادەوەری مەزاری جەلال تاڵەبانیدا

فۆتۆ: 
2020-09-11

12620 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمى لە پەڕتوکی یادەوەری مەزاری جەلال تاڵەبانیدا نوسیوییەتى، ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەکێک لە پیاوە گەورەکان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموکراتی لە عێراق کرد.

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکاتى سەردانەکەى بۆ سەر مەزاری جەلال تاڵەبانی لە پەڕتوکی یادەوەرییەکان نوسیوییەتى، "ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەکێک لە پیاوە گەورەکان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموکراتیم لە عێراق کرد، هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەکاتەوە".

دوو رۆژە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە هەرێمی کوردستانە و ئەمڕۆش گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبووە و دوانیوەڕۆى ئەمڕۆش سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.