سەردێڕ:

پارێزگاری دهۆک: دوێنێ چەند وەزیرێکی عێراقی وتیان خۆزگەمان پێتان شارەکانتان دەڵێی ئەوروپایە

فۆتۆ: 
2020-09-11

27119 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، دوێنێ چەند وەزیرێکی حکومەتی ناوەندی پێیان راگەیاندووە، کە خۆزگەیان پێدەخوازن چونکە بە بەراورد بە شارەکانی عێراق، شارەکانی هەرێم وەکو ئەوروپایە.

ئەمڕۆ هەینی، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە نووسینێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، "نازانم بۆچی ژمارەیەک گەنج و تازەپێگەیشتوو هەموو شتێک بە رەش دەبینن."

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا دەڵێت، "دوێنێ وەزیر و کاربەدەستە عێراقییەکان پێیان وتم، خۆزگەمان بە ئێوە، شارەکانی ئێوە بە بەراورد بەوانەی ئێمە وەکو ئەوروپایە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری لە دوای هەولێر، سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد و چاویان بە دانیشتوانی کەمپی قادیای ئاوارە ئێزدییەکان کەوت.