سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-11

9317 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ باڵەخانەیەک لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی گڕیگرت و تیمی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و لە ئێستادا کۆنترۆڵکراوە.

خاوەنی باڵەخانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "باڵەخانەکەی لە سێ نهۆم پێکهاتووە، نهۆمی زەمینی بیناکە دوکانی کارەبایی و بۆیاخ و دارتاش و لەحیمە. هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش شۆرتی كارەبا بووە، دوکانەکان هیچیان بۆ دەرنەچووە و بەتەواوەتی سوتاون".

  دەشڵێت، "دوو نهۆمی سەرەوەی بیناکە ماڵن و ئاگرەکە ئەوانیشی گرتووەتەوە و بە تەواوەتی سوتاون و ماڵەكان هیچیان بۆ دەرنەچووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرەڕای ئەوەی ماڵەکان و دوکانەکان بە تەواوی سوتاون، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".