سەردێڕ:

پێشبینی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

فۆتۆ: 
2020-09-11

4321 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ  دەبێت.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٨ بە ٢٧ و دهۆک ٤٠ بە ٢٤ و کەرکوک ٤٤ بە ٢٨ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٩ بە ٢٨ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٤ کەرکوکیش ٤٥ بە ٢٩ پلە دەبێت.