سەردێڕ:

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی سلێمانی دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-11

9966 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و هەر دوانیوەڕۆی دوێنێش سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد، وابڕیارە ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی بکات و چەند ناوچەیەک لە پارێزگاکەدا بەسەربکاتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئێستادا مستەفا کازمی، سەرکوەزیرانی عێراق بۆ نانی بەیانی میوانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و چاوەڕێدەکرێت دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێبکەوێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئێن ئاڕ تی، دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی هەریەک لە پرسی دەروازە سنورییەکان، نەوت، موچەی فەرمانبەران و هەڵبژاردنەکان و چەند بابەتێکی دیکەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا کردووە.

 هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوێنێ کازمی رایگەیاندووە، کە داهاتی ٥٠%ی دەروازە سنورییەکانی دەوێت و ناشتوانێت بێبەرامبەر بودجە بنێرێت چونکە فشاری لەسەرە.

لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا، باس لەوە دەکرێت مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و دەروازەی باشماخیش بکات.