سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەکی نوێی بۆ قوتابیان بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-10

22884 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە رێککەوتی ٢٧ی ئەم مانگەوە دەست بە دەوامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە دەکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، چەند رێنماییەکی بۆ قوتابیانی سنوری گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان، قوتابیانی قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتەکە و گەشەپێدانی پەروەردەیی و شێوازی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە.

Image may contain: text

وەزارەتی پەروەردە بۆ چۆنێتی خوێندنی قوتابیانی قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی

No photo description available.

Image may contain: text

وەزارەتی پەروەردە بۆ پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەت و پەیمانگاکانی گەشەپێدانی پەروەردەیی

No photo description available.

No photo description available.

وەزارەتی پەروەردە بۆ شێوازی تاقیکردنەوەکان

No photo description available.

Image may contain: text

هەر ئەمڕۆش، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ، پرۆسەی خوێندن لە پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی لەناو پۆلدا دەبێت و سەرجەم قۆناغەکانی دیکەش بەشێوازی ئەلکترۆنی دەبێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیرا و دواتریش تەنیا خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان ئەنجامدا، خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەش نمرەی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژمارکرا.