سەردێڕ:

کەمپینی پشتیوانی لە ئێن ئاڕ تی و رۆژنامەوانەکانی راگەیەندرا

فۆتۆ: 
2020-09-10

1705 جار خوێندراوەتەوە

كۆمەڵێک چالاكەوان و رۆژنامەنووس و كەسایەتی رایانگەیاند، بە بڕیاری حزبی لە ژێر ناوی حکومەتی هەرێم سکاڵا لەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی تۆمارکراوە و هەوڵی داخستنی یەکجارەکی کەناڵەکە دەدەن.

كۆمەڵێک چالاكەوان و رۆژنامەنووس و كەسایەتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، بە زەبری هێز رۆژی ١٩ی ئابی ئەم ساڵ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک دەستیان بەسەر نوسینگەی دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دا گرت و بۆ رۆژی دواتریش ٢٠ی ئاب، نوسینگەی کەناڵەکەیان لە شاری هەولێر داخست، دەشڵێن، سەرباری ئەوەی بەبیانوی جیا و بە بڕیاری حزبی لە ژێر ناوی حکومەتی هەرێم سکاڵا لەسەر کەناڵە تۆمارکراوە و هەوڵی داخستنی یەکجارەکی کەناڵەکە دەدەن.

ئاماژەبەوەشكراوە، لەو رۆژەوەش تا ئێستا سەرجەم رۆژنامەوانەکانی نێردراونەتە ماڵەوە و رێگە نادەن بە ئازادانە و لە چوارچێوەی یاساکانی رۆژنامەوانی کاری ئاسایی خۆیان ئەنجامبدەن.

دەشڵێن، ئێن ئاڕ تی وەک کەناڵێکی هەواڵی لە باشوری کوردستان جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج و ئەوە جاری یەكەم نیە كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكرێتە ئامانج پێشتریش بارەگای سەرەكی ئەو كەناڵە سوتێنراوە و رۆژنامەوانەكانی دەستگیركراون.

باسلەوەشكراوە، داخستنی نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنی دەیان چالاکوان و رۆژنامەوان لە سنوری بادینان و هەولێر، ئێمە وەک چالاکوان و رۆژنامەوانان ئیدانەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی دەکەین و پێویستە هەرچی زووە نوسینگەكان بكرێنەوە و گیراوانی بادینان و ھەولێریش ئازاد بكرێن .

 ناوەكان:

فەرمان محەمەد - رۆژنامەوان ئیتاڵیا

ھەندرێن ھەورامی -  رۆژنامەوان بەلجیكا

كارزان عەلی - رۆژنامەوان بەلجیكا

ھەردی ئەنوەر - رۆژنامەوان  ئەمریكا

كاروان محەمەد - رۆژنامەوان  سویسرا

سەڵاح خدر - رۆژنامەوان  بەلجیكا

رەنجدەر گراوی - چالاكوان بەلجیكا

قادر نادر - چالاكوان سوید

شاخە‌وان دوكانی - رۆژنامە‌نووس و سە‌رۆكی رێكخراوی چە‌پک ھۆڵەندا

دەشتی یوسف - چالاكوان سوید

ئازاد محەمەد - رۆژنامەوان ھۆڵەندا

ئەدیب دەلۆیی - چالاكوان بەرلین

عەلی مەحمود - (سیاسی ) چالاكوان ھەولێر

ھەڵگورد عومەر - رۆژنامەوان ئەڵمانیا

شڤان موعتەسەم - چالاكوان فەڕەنسا

ھیوا خۆشناو - رۆژنامەوان بەلجیكا

ھیدایەت ئیبراھیم - چالاكوان بەلجیكا

بەرھەم شازەمان - رۆژنامەوان فینلەند

هەژار کاکەیی ـ پارێزەر ـ کەرکوک

ئاریان ئەکرەم ئەحمەد - میدیاکار ، سلێمانی

چەتۆ رەحیم كەریم - چالاكوان ئینگلتەرا

ئارام حاجی - مافناس و توێژەر سلێمانی

ستارە عارف - رۆژنامەوان  سلێمانی

عەلی حوسێن کەریمی - رۆژنامەوان بەریتانیا

یادگار واژەیی - وەرگێڕی یاسایی- بەلجیکا

دانیار فاروق - راگەیاندنکار - سلێمانی

سەركەوت فەتاح - پێشمەرگەی دێرین ھۆڵەندا

دكتۆرە فائیزە خەتاب - پسپۆری نەخۆشیەكانی مناڵ ھۆڵەندا

كاردۆ كەمال - شارەزا لە ئاسایش و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان  ئۆكسفۆرد

چەتۆ محەمەد - چالاكوان ئینگلتەرا

مەلا هیدایەت - چالاكوان  ئینگلتەرا

ئەحمەد عەباس - چالاكوان سلێمانی

هۆشەنگ محەمەد - رۆژنامەوان ئیتالیا

محەمەد عەلی رەزا - چالاكوان نەرویج

تارا حسێن - چالاكی سیاسی ھەولێر

سەعید رەشید - چالاكوان سلێمانی

عەبدالرزاق ھەمەوەند - پێشمەرگەی دێرین سلێمانی

حەكیم ڕەزا - چالاكوان كەركوک

روخۆش ئەحمەد - چالاكوان پشدەر

سەردار قادر شێخە - چالاكوان رانیە

شۆڕش محەمەد - رۆژنامەوان سلێمانی

رەسوڵ حەسەن - چالاکوان دەڤەری ڕاپەڕین

شەماڵ مەلا كوردستانی - چالاكوان چۆمان

دیار فاخر – رۆژنامەوان روسیا

رێبوار سیاسی  ــ چالاکوانی سیاسی ــ هەولێر

شاد مەنمی – چالاکوان کەرکوک

یەحیا بەرزنجی - رۆژنامەوان لە دەنگی ئەمریکا واشنتۆن

هاوڕێ محەمەد - هاوڵاتی هەولێر

نەوید عەلایی حوسەینی - چالاکی سیاسی سویسرا

عەتا مستەفا - هاوڵاتی سویسرا

ساڵح بەرواری - وەرگێری یاسایی ـ سویسرا

دلێر عەبدوڵڵا –  رۆژنامەنووس سلێمانی

دیار فاخر- رۆژنامەوان روسیا

شۆڕش ئەنوەر- رۆژنامەنووس سلێمانی

فاتمە ئەحمەد – چالاکوان سویسرا

یەحیا نەوزەر علی – چالاکوان سلێمانی

عمر رشید – رۆژنامەنووس سلێمانی

یاسین عبداللە - چالاكی مەدەنی رانیە

شنە فایەق - رۆژنامەوان سلێمانی

ھەڤاڵ كوردی - چالاكوان دھۆک

پشتیوان عەزیز- رۆژنامەوان ئوستورالیا

ئەسعەد شاوری - چالاكوان ئینگلتەرا.