سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-10

5187 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٦١ چاکبوونەوە و ٢٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٤ لە هەولێر، ٨٧ لە سلێمانی، ٢٥٩ لە دهۆک، ٢٨ لە گەرمیان، ٢٣ لە هەڵەبجەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٦١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٥ لە هەولێر، ٢١ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە، ١٨ لە سلێمانى و ١٥٧ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە هەولێر، سێ لە سلێمانی، دوو لە گەرمیان، یەک لە راپەڕین و هەشت لە دهۆک.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٤ هەزار و  و ٨٢١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٢ هەزار و ١٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٨٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.