سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-09-10

71197 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی خوێندن لە پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی لە ناوپۆلدا دەبێت و سەرجەم قۆناغەکانی دیکە بەشێوازی ئەلکترۆنی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ چەند بڕیارێکیان بڕیاریانداوە، کە پرۆسەی خوێندن بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە ناو ناوەندەکانی خوێندن دەبێت و بەرێکاری تەندروستی لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەدا دەوام دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لە ١٠ی مانگی داهاتوودا خوێندن لەناو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

باس لەوەشکراوە، لە قۆناغی سێی بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی خوێندن بە شێوازی ئەلکترۆنی دەستپێدەکاتەوە.

لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیرا، دواتریش تەنها خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان ئەنجامدا، خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەش نمرەی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژمارکرا.