سەردێڕ:

نزیکەی پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

فۆتۆ: 
2020-09-10

3686 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر تاپۆکردنی چەند پڕۆژەیەک رادەگەیەنرێت و سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، بڕیاری تاپۆکردنی چوار هەزار و ٨٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نێو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر راگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ٥\٥\٢٠٢٠ بڕیاری تەملیککردنی نزیکەی ٨٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دەرکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان چەند پڕۆژەیەکی تاپۆکردنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون لەناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان رادەگەیەنن.

لەبارەی ئەو زەوییانەشی تاپۆ دەکرێن دەڵێت، "بڕیاری تاپۆکردنی چوار هەزار و ٨٥٩ یەکەی نیشتەجێبوون لە شەش پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر دەدرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆش لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان وردەکاریی زیاتر رادەگەیەنن.