سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-09

8106 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک - چەمچەماڵ رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە کە ئۆتۆمبێلی گلایزەر و لاندکرۆز لە کەرکوکەوە بە ئاڕاستەی چەمچەماڵ هاتوون، پاشان لە یەکیان داوە و ئۆتۆمبێلی گلایزەر پەڕیوەتە سایدی بەرامبەر خۆی بە ئۆتۆمبیلێکی مستەربۆشی باردا کێشاوە."

باسی لەوەشکرد، کە بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری لاندکرۆزەرەکە گیانیلەدەستداوە و پێنج سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەو هۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.