سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی: کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناشتنی مردوو بە پارە دەکەین

فۆتۆ: 
2020-09-09

24808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە ‌بڕیاری وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و گەشتوگوزار، كار بۆ ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وی گرێبە‌ستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دە‌كرێت. دەشڵێت، "هەرچەندە بیرۆکەی ناشتنی مردوو لە رێگەی کۆمپانیاوە کارێکی باشە و ئەرکی کەسوکاری کۆچکردووەکە کەمدەکاتەوە."

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، توانا کەمال، سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی هەوڵیداوە بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی نرخی ناشتنی مردوو یان ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وی گرێبە‌ستە‌كە و بۆ ئەم مەبەستەش،‌ چەند جارێک نوسراوی ئاراستە‌ی وە‌زارەتی شارە‌وانی و گەشتوگوزار كردووە‌."

دەشڵێت، "بەڵام بەھۆی رێكاری ‌یاسایی كە ‌گرێبە‌ستەكە‌ی پێ ئە‌نجامدراوە‌، نە‌توانرا دە‌ستكاری بكرێت."

باسی لەوەشکردووە، کە وە‌زارتی شارە‌وانی و گەشتوگوزار لە رێککەوتی ١٠ی مانگی رابردوودا، رە‌زامە‌ندی دە‌ربڕیوە بە‌ پێداچوونە‌وە ‌و ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستەكە."

ئاماژەی بەوەشکردووە،‌‌ لە‌كاتی ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی گرێبە‌ستە‌كەدا، دەبێت دە‌رخستە‌ی تایبە‌ت بە‌ ئیدارە‌دان و چاودێری و چاكسازی ئامادە‌بكرێت بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی بە‌ مە‌بە‌ستی دابینكردنی بودجە‌ بۆی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر کۆمپانیای تایبەت بە ناشتنی مردوو لە سلێمانی رایگەیاند، کە نرخی ناشتنی تەرمی کەسانی خوار ١٢ ساڵ ١٧٥ هەزارە و کەسانی سەرو ١٢ ساڵیش ٢٦٠ هەزارە.

دوابەدوای ئەوەش، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ رایگەیاند، کە جوڵانەوەکەی ئامادەیە خزمەتگوزاریی ناشتنی مردوو بەخۆڕایی بکات و ئەمڕۆش بەو مەبەستە نوسراوی فەڕمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد.

No photo description available.