سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چرکەساتی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر

فۆتۆ: 
2020-09-09

33065 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت دەیەوێت ئاڕاستەی رۆیشتنی بگۆڕێت، لە کاتێکدا ماتۆڕسکیلێک بە ئاڕاستەی خۆی دەڕوات و دواتر دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر شەشی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر - بەحرکە پێکدادانێک روویداوە، لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و کیایەکی سالۆنی تایبەتدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، هۆکاری رووداوەکە هەڵە و سەرپێچی شوفێری کیاکە بووە، چونکە لەناکاو هەوڵیداوە بچێتە ناو شەقامێکی لاوەکی بێئەوەی بڕوانێتە لای بەرامبەر کە لەو کاتەدا ماتۆڕسکیلەکەی لێدەهات.