سەردێڕ:

ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-09

12568 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنی بنکەی هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی پێشمەرگە و بەشداری پێکردنیان لە پاراستنی پارێزگای کەرکوک هیچ زیانێکی بۆ هاوڵاتیان نابێت بە مەرجێک لە دەوروبەری شاری کەرکوک و دەرەوەی پارێزگاکە بن.

حاتەم تائی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند، ئێستا ئەو بنکانەی بۆ هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دروستدەکرێت لە دەرەوەی شارەکان دەبن، ئەمەش ئاساییە، چونکە پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی سەربازی و ئەمنی و نیشتیمانی عێراق.

لەماوەی رابردوودا سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەر کردنەوەی چوار بنکەی هەماهەنگی هاوبەش بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان رێککەوتن.