سەردێڕ:

سبەینێ کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-09

50709 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ یەکەمجار لەدوای دەستبەکاربوونیەوە لە مانگی ئایاری رابردوو، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێم دەکات.

ئومێد محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، وابڕیارە سبەینێ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی هەرێم بکات و کاری لەپێشینەشی تاوتوێکردنی پرسی دەروازە سنورییەکانە لە نێوان هەولێر و بەغدادا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەینێ کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، پرسیی دەروازە سنوریی و نێودەوڵەتییەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکان یەکلاییدەکاتەوە.

مستەفا کازمی، لە ٧ی ئایاری ئەمساڵدا وەکو سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵبژێردرا و لە ماوەی دەسەڵاتیدا و لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا، نزیکەی ٢٠ دەروازەی سنوری کۆنترۆڵکردووەتەوە.