سەردێڕ:

لە کەرکوک موفتیەکی داعش دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-09-09

1263 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای هەواڵگری عێراق لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک موفتییەکی رێکخراوی داعشی دەستگیرکرد.

دەزگای هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لە گەڕەکی حورییەی کەرکوک موفتیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسە موفتی دیوانی بە ناو دادگا و ستەمدیدەکانی ناوچەی عەباسی کەرکوکی داعش بووە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بووە، هەروەها دەستگیرکراوەکە دوو برای دیکەشی داعشن و لە دادگا داواکراون.

ئەوەش هاتووە، کە موفتییەکەی داعش دانی بەوەدا ناوە کە داعشە و بۆ لێکۆڵینەوەی تەواو دۆسیەکەیی رەوانەی دادگا کراوە.

دوێنێش، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، چوار ئەندامی داعش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و ئەنبار دەستگیرکراون، کە دوو لە چەکدارەکان لە پارێزگای سلێمانی بوون و یەکێکیان سەرکردەیەکی دیاری ئەو گروپەیە.