سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-09

4798 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣١٢ چاکبوونەوە و ١٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٣ لە هەولێر، ٩٩ لە سلێمانی، ٢١١ لە دهۆک، ١٩ لە گەرمیان، ٢٣ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٣١٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٢ لە هەولێر، ٢٨ لە گەرمیان، ٣٢ لە هەڵەبجە، ٤٠ لە سلێمانى.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٩حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە چوار لە هەولێر، هەشت لە سلێمانی، حەوت لە دهۆک.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٤ هەزار و  و ٢٣٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢١ هەزار و ٥٥٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٦٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.