سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی دوو کچەکەی چەمچەماڵ دۆزرانەوە

فۆتۆ: 
2020-09-09

118155 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی ئەو دوو کچەی کە گوماندەکرێت لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن لە گوندێکی سنوری چەمچەماڵدا دۆزرانەوە.

رزگار جەبار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی ئەو دوو کچەی بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، گوماندەکرێت لەلایەن باوکیانەوە کوژرابن، لە گۆڕستانێکی کۆنی نزیک گوندی برایم ئاغا لە نزیک ناچەی شوانە دۆزرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دواتریش رەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە.

باسی لەوەشکرد، تەرمەکان پێکەوە خرابوونە یەک گۆڕەوە و لە ناو بەتانیدا دانرابوون و نێوانیان بە کەمێک خۆڵ جیاکرابووەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، زانیارییان لەبارەی کوژرانی دوو کچ لەلایەن باوکیانەوە پێگەیشتووە و لە ئێستاشدا لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.