سەردێڕ:

لە کرماشان زیاتر لە ١٢٠ کەس لە دانیشتوانی گوندێک ژەهراوی بوون

فۆتۆ: 
2020-09-08

2016 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە ١٢٠ کەس لە دانیشتوانی گوندێکی سەر بە قەزای سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ژەهراوی بوونەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە.

بەپێی میدیاکانی ئێران زیاتر لە ١٢٠ کەس لە دانیشتوانی گوندی شێخ سەلەی سەر بە سەلاسی باوەجانی بەهۆی ژەهراوی بوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە و کرماشان کراون.

بەپێی وتەی فەریبا وەیسی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی محەمەد کرماشانی، ٢٤ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە کە زۆرینەیان منداڵ لە نەخۆشخانەکەیان خەوێنراون و باری تەندروستییان جێگیرە.

هەر بەگوێرەی میدیاکانی ئێران ٨٩ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و ئاماژە بەوەشکراوە، کە خواردنەوەی ئاوی پیس هۆکاری ژەهراوی بوونی ئەو کەسانەیە.

گوندی شێخ سەلە کەوتوەتە سەر سنوری نێوان رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ کەسە و چەند ساڵێکە کێشەی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەی هەیە.