سەردێڕ:

لەبارەى سەردانیکردنى کەسوکارى بەندکراوان بۆ زیندانەکان روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-09-08

3250 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی  ٨ ى ئەیلولى ٢٠٢٠، بە فەرمی سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوەکان کرایەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای راگرتنی نزیکەی ٦ مانگ لە سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوەکانیان ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٨ ى ئەیلولى ٢٠٢٠،  بە فەرمی سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوەکان کرایەوە بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە لایەن وەزارەتی کارەوە دەرکراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، رۆژانە ١٠٠ بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن و بۆ هەر بەندکراوێک سێ کەس رێگە پێدراوە بچێتەلاى بە مەرجی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بە بەستنی ماسک و دەستکێش.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، پاش تێپەڕبوونى شەش مانگ بەسەر بڕیارێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم کە رایگەیاند، بەهۆى مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانیکردنى کەسوکارى بەندکراوان تا کاتێکى نادیار راگیراوە.