سەردێڕ:

کوردستانی گەورە؛ ٥٠ ملیۆن کەس و ٤٠ پارێزگا

فۆتۆ: 
2020-09-08

6856 جار خوێندراوەتەوە

کۆی دانیشتوانی هاوڵاتیانی کورد لە سەرجەم پارچەکانی خاکی کوردستانی گەورە بە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس مەزەندەکراوە و لە زیاتر لە ‌‌١٣٠ وڵات گەورەترە، کە یەکێکیان ئیسپانیایە لە هەر ١٤٠ کەسیش لە جیهاندا کەسێکیان کوردە ٩٥٪ی ئەوانەش لەسەر خاکی کوردستان دەژین کوردن لەگەڵ چەند کەمە نەتەوەیەکی تری وەک ئەرمەنی.

لە کۆنیشدا تەواوی کوردەکان بە پیتی لاتینی نوسیویانە، بەڵام دواتر لە رێگەی بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلامەوە نوسینی پیتی عەرەبی هاتە ئاراوە، لەبارەی بەشێوازی دابەشبوون و ژمارەی دانیشتوانی بەشەکانی خاکی کوردستان، باکوری کوردستان بەشە گەورەکەیەتی و تیایدا، ٢٠ ملیۆن کورد دەژین و لەم ناوچە و پارێزگایانەدا نیشتەجێن، ئامەد، وان، موش، بەدلیس، جۆلەمیرگ، کنکان، ئاگری، ئەرزرۆم، ئەزرنگان، مەلەدی، چەولیگ، دیلۆک، دەرسیم، سێواس، خارپێت، ئیدر، سەمسوور، سێرت، مێردین، رووها، کلیس، ئەردێخان، ئێلهـ، مەرەش، شرنەخ، قەرس، نیوەی پارێزگای هاتای و بەشێکی ئارتڤین و گوموشخانە و بایبورت.

هەرچی باشوری کوردستانیشە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی هەشت ملیۆن کەس دەبێت لەم پارێزگا و ناوچانە پێکهاتووە، هەولێر، سلێـمانی، دهـۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین و واست.

رۆژئاوای کوردستانیش ژمارەی دانیشتوانەکەی بە ٣ ملیۆن کەس مەزەندەکراوە

لەم پارێزگا و ناوچانە پێکدێت، (حەسیچە) یان حەسەکە، لەگەڵ نیوەی پارێزگای رەقە و بەشێکی حەلەب و ئیدلب و لازقیە، کۆبانێ و عەفرینیش ئەو دوو کانتۆنەن کە دەکەونە پارێزگای حەلەبەوە، رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس دەبێت و لەم پارێزگا و ناوچانە پێکدێت ورمێ ، سنە، کرماشان، ئیلام، لۆڕستان، هەمەدان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و کوهگیلویە و بۆیەڕەحمەد، لەگەڵ بەشێکی پارێزگای ئەهواز.

باکوری رۆژهەڵاتی کوردستان واتە کوردستانی سوور، پێنجەم بەشی خاکی دابڕاوی کوردستانی گەورەیە و دەکەوێتە خاکی ئازەرباینجانەوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی بە سەروو ٥٠ هەزار کەس مەزەندەکراوە و شاری لاچین پایتەختەکەیەتی.

ئەوە لەکاتێکدایە زمانی کوردی لە ژمارەیەک زاراوە پێکهاتووە و بریتین لە کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، لوڕی، هەورامانی، لەکی، کەڵهوڕی.

شاری ئامەدیش بە پایتەختی کوردستانی گەورە دیاریکراوە کە دەکەوێتە باکوری کوردستانەوە، گەورەترین دەریاچەش ورمێیە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و وان دووەم گەورە دەریاچەیە و بەرزترین چیاش چیای ئاگرییە و بەرزاییەکەی پێنج هەزار و ٣٢١ مەترە و دەکەوێتە باکوری کوردستانەوە.

کوردستانی گەورە لەگەڵ ٦ وڵاتدا هاوسێیە و ئەوانیش، تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا و ئەرمینیا و ئازەربایجانە، نەخشەی کوردستانی گەورە دەکەوێتە سەر ئاوەکانی کەنداو و دەریای ناوەڕاست، نزیکیشە لە دەریای ڕەش.

کوردستان خاوەنی سامانێکی زۆری نەوتە و کێڵگە و بیرە نەوتییەکانیشی دەکەونە باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان کە تیایاندا رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل دەردەهێنرێت، لە رووی گەشتیاریشەوە خاکی کوردستانی گەورە چەندین شوێن و پێگەی سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتووە.