سەردێڕ:

ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی ماتۆڕی توک توکەوە ھۆشداری دەدات

فۆتۆ: 
2020-09-08

5384 جار خوێندراوەتەوە

ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، خۆیان لە بەکارهێنان و کڕینى ماتۆڕی توک توک بەدووربگرن، چونکە لە هەر جێگایەک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەهۆى نایاسایبوونى توک توک وەک هۆکارێکى گواستنەوە لەناو شارى هەولێردا، ئاگادارى هاوڵاتیان دەکەینەوە کە خۆیان لە بەکارهێنان و کڕینى بەدووربگرن و بەکاری نەهێنن، چونکە دەستى بەسەردادەگیرێت."

ئاماژە بەوەشکراوە، "توک توک خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیربکات و هەر کاتێک بەدەست هاوڵاتیانەوە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستیبەسەردا بگیرێت ئەوا نادرێتەوە بە خاوەنەکەى."

توک توک وەک هۆکارێکى گواستنەوە لە کاتى خۆپیشاندانەکانى هاوڵاتیانى عێراقدا بەتایبەت لە شارى بەغدا خۆپیشاندەران بۆ گواستنەوەى بریندارەکان بەکاریان دەهێنا.