سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-08

45760 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، بڕیاریانداوە بۆ ماوەیەکی کاتی سەرەگرتنی تۆماری ئەلیکترۆنی رابگرن لە ماڵپەڕەکەیان و ئەوەش، بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەو سیستەمە دەگەڕێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە تۆماری ئەلیکترۆنی بڕیارماندا بۆ ماوەیەکی کاتی سەرەگرتنی تۆماری ئەلیکترۆنی رابگرین لە ماڵپەڕەکەمان لەبەر پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەو سیستەمە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو سیستەمە کە هۆکارێک بوو بۆ رێکخستنی کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و دوانەکەوتنیان لە رایکردنی مامەڵەکانیان.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەهۆى راگەیاندنى کەرەنتینەوە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە وەک رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بۆ رایکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان شێوازى سەرەگرتنی تۆماری ئەلیکترۆنی بەکارهێنا.