سەردێڕ:

ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ دروستکردنی گەنجینە بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-08

5961 جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بازرگانانی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە کە پرۆژەی دروستکردنی گەنجینەکانیان دەستپێبکەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو بازرگانانە ئاگادار دەکاتەوە کە بوونەتە خاوەنی زەوی لە پرۆژەی گەنجینەکانی ژوری بازرگانی سلێمانی، لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەن بە کارەکانیان بەپێچەوانەوە زەویەکانیان لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە کاری لەسەردەکرێت و بێبەش دەبن لە زەویەکانیان.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠٢٠/٩/٩ تا ٢٠٢٠/١٠/١٠ وەک دوامۆڵەت دەستنیشانکردووە بۆ بازرگانان دەست بە دروستکردنی کۆگاکان بکەن.

لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە هەر بازرگانێک گەر پێشتر پارەی دابێت و دەستی نەکردبێت بە دروستکردنی کۆگا بەهۆی ئەم بڕیارەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی زەویەکەی لێ وەربگیرێتەوە بڕی ئەو پارەیەی بۆ دەگەڕێتەوە کە لێی وەرگیراوە.