سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-08

7357 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٢١ چاکبوونەوە و ١٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٩ لە هەولیر، ٧٨ لە سلێمانی، ٢٧١ لە دهۆک، ٢٤ لە گەرمیان، ٧٢ لە ڕاپەڕین، ٤٣ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٢١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٣ لە هەولێر، ٣٢ لە گەرمیان، ٢٧ لە هەڵەبجە، ٤٩ لە ڕاپەڕین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٥حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، دوو لە دهۆک، یەک لە ڕاپەڕین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٣ هەزار و  و ٦٨٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢١ هەزار و ٢٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٤٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.