سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە کەرکوک ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-09-08

3202 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناحیەی رەشادی کەرکوک، ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، "پاش دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی هەبوونی چەکدارێکەوە لە ناحیەی رەشادی پارێزگای کەرکوک، هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنەکە و گەمارۆی چەکدارەکەیاندا و داواجار ئەو چەکدارە خۆی تەقاندەوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەهۆی رووداوەکەشەوە، ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بازگەیەکی سەر ڕێگای تکریت – کەرکوک ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ ئاسایشی دیکەش بریندابوون.