سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەلی بازێیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد

فۆتۆ: 
2020-09-08

2186 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا گالی بازێیان لە سنوری ناحیەی کانی ماسى بۆردومانکرد.

بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بە ئێن ئاڕ تی یان راگەیاند، ئەمڕؤ نزیک کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی بەیانی، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گەلی بازێیان لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە سنوری قەزای ئامێدی کرد.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سوپای تورکیا دوو جار بۆردومانی ناوچەکەی کردووە و دەنگێکی بەهێز لەو ناوچەیەدا بیستراوە و بەوەش ترسێکی زۆر لە دانیشوانی ئەو ناوچەیە نیشتووە.

باسیان لەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ کەسێک ناتوانێت بچیتە جێگای بۆردومانەکە، لەبەرئەوەی ترسی دووبارە بۆردومانکردنی هەیە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیانەکانی دیارینەکراون.