سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-08

1421 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە ٣ی خولی پایزەی دەستپێدەکات و دانیشتنەکە لە چوار بڕگە پێکدێت.

لە دوو رۆژی رابردووشدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و تاییدا هاتووە کە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر ١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە چوار بڕگە پێکدێت، کە بەم جۆرە دەبێت:

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌ و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره‌ (١)ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كورستان-عێراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) كه‌ به‌بڕیاری ژماره‌ (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (٩٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

چوارەم: سوێندخواردنی پاڵێوراو (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٢٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.