سەردێڕ:

لەبارەی بوونی بۆمبی چێنراو لە رێگای برادۆست هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-09-08

2467 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سیدەکان رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە رێگای چوون بۆ کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست "سیدەکان" بەهۆی بوونی بۆمبی چێنراوەوە.

سەعدون برادۆستی بەرپرسی بنکەی هاتوچۆی سیدەکان رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە، کە "ڕێگاکانی چوون بۆ کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست (سیدەکان) مەترسی دارن، بەهۆی هەبوونی بۆمبی چێنراو لەو شوێنانەی کەوا بوونەتە ململانێی سیاسی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە و پێشمەرگە."

ئاماژە بەوەشكراوە، "بەتایبەتی ڕێگای کوچی هاجر و گەروی سنگان و ڕێگای قەلەڕەش و ڕێگای گۆشینە و گەروەزین."

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوێنێ دووشەممە، رووداوێکی لەو جۆرە روویداوە و بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.